وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەیەوێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 29 حوزەیران

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای هەفتەیەک لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی بە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە، ئێستا سەرنجیان لەسەر ڕاکێشانی تارانە بۆ سەر مێزی دانوستانەکان.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاوەستانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هەوڵەکانی ئەمریکا بەردەوامە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی CNNـی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، مایکڵ مەککۆل نوێنەری کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە نامەیەکی تایبەتدا مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای وتووە، دەیەوێت یەک بە یەک لەگەڵ سەرکردایەتی ئێران کۆببێتەوە نەک لەڕێگەی لایەنی سێیەمەوە کە مەبەست لێی وڵاتانی عەرەبییە.
لەلایەکی دیکەوە: مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، یەکێک لەو شتانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران باسمان لێوە کردووە ئەوەیە کە ئێستا پێویستمان بە ئێران هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵمان بەشداری گفتوگۆیەکی نیازپاکی ڕاستەوخۆ بکات، نەک لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە دانوستان بکەین، پێویستە لەگەڵ ئێمە لەسەر مێز دابنیشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






