ئێران: هەلومەرج گونجاو نییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 حوزەیران

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرای دەکات بۆ ئێستا هەلومەرجەکان گونجاو نین.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەت ئەمریکا بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران و ڕازیکردنی ئەو وڵاتە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیراوانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تۆڕی CBS NEWSـی ئەمریکی ڕایگەیاند، بۆ ئەم کاتە مەرجەکان گونجاو نین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا. ئەگەر ئەمریکییەکان بیانەوێت مەرجەکانیان بەسەر ئێمەدا بسەپێنن، دانوستان لەگەڵ ئەوان مەحاڵە.
زانیاریی زیاتر: دوای ڕاگرتنی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە ئەگەر ئێران بیر لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکاتەوە، لە هەفتەی داهاتوو 'واتە ئەم هەفتەیە'، شاندێکی واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی تاران گفتوگۆ دەکەن و ڕەنگە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن.
باکگراوند: لە میانەی ئامادەکارییکردن بۆ گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە 2025-06-23، ئیسرائیل بە ئامانجی ڕێگرییکردن لە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر تاران دەستپێکرد، دواتریش ئەمریکا هێرشێکی بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەوانەش فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان ئەنجامدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






