
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری فەڕەنسا داوا لە هاوتا ئێرانییەکەی دەکات لەگەڵ ئەمریکا دەست بە دانوستان بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا، تەلەفۆنی بۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران كردووە و باسیان لە چەند پرسێک کردووە، بە تایبەت پرسی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی كردەوە: بۆ چارەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە مووشەکی بالیستی و بەرنامەی ئەتۆمی، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی دانوستان و لەگەڵیشیدا کارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ئێران دەست پێ بكاتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای لێدوانەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، گرژیی کەوتە نێوان هەردوولا، بەهۆی ئەمەشەوە ماکرۆن داوای لە پزیشکیان کرد ڕێگە بدات ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە زووترین کات دەست بە کارەکانی بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ئاشكرای کرد، ئەگەر ئەمەریکییەکان بیانەوێت مەرجەکانیان بەسەر ئێمەدا بسەپێنن، دانوستان لەگەڵیان مەحاڵ دەبێت.
باکگراوند: 2025-06-13، ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر چەندین دامەزراوە و پێگەی سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێران، جەنگەکە 12 ڕۆژی خایاند دواجار ئەمریکا توانی هەردوولا بە ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشەکان ڕازی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






