
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەبارەی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ شوێنکی دیکە، ترەمپ دەڵێت ئەوان نەیانتوانیوە هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێنراو بگوازنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەناو بردن و مانەوەی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران بووەتە جێی باسی میدیاکانی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دڵنیایی دەدەن کە هەموو شتێک لەناو چووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فۆکس نیوز، ڕاپۆرتە میدیاییەکانی سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بڕێک لە یۆرانیۆمی تاران ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان هیچیان نەگواستووەتەوە، هاوکات ئەوان نەیاندەزانی کە ئێمە دێین، گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بەهۆی قورساییەکەیەوە، مەترسیدارە و لەڕووی لۆجستییەوە ئاڵۆزە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەرپرسانی ئەمریکا دووپاتی دەکەنەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و توانا ئەتۆمییەکانی لەدەستداوە، بەڵام هەندێك لە میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن: ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی گواستوەتەوە شوێنێکی پارێزراو و زیانی بەرنەکەوتووە ، لەبارەی ئەمەشەوە چەندین مشتومڕی جیاواز دروست بووە.
باکگراوند: ڕۆژی 22ـی 6ـی 2025، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی B2 و بە شەش بۆمبی حەشارگەشکێن و 30 بۆمبی تۆماهۆک هێرشیکردە سەر هەر سێ بنکە ئەتۆمییەکەی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






