ڕێکخراوی هەنگاو: لەماوەی دوو هەفتەدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 300 کەس دەستگیرکراون
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

دیمەنی شاری سنە؛ وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەریدەخات لەماوەی دوو هەفتەدا لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 300 کەس لەسەر دۆسیەی جیاواز دەستگیرکراون و 18 کەسیان کچی خوار تەمەن 18 ساڵن.
وێنە گەورەکە: دوای وەستانی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕێوشوێنی تووندیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتە بەر و لە زۆربەی شوێنەکان بازگەیان داناوە و لێپێچینەوە لە هاووڵاتیان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 300 کەس دەستگیرکراون، لەگەڵ ئەوەدا ڕێکارە ئەمنییەکان تووند کراون، ژمارەیەکی زۆری بازگە دانراوە مۆبایل لە هەموو کەسێک وەردەگیرێت و سەیری دەکەن و لێپرسینەوە لە هەموو شت دەکرێت، تەنانەت لەم ڕۆژانە گەنجێکی خەڵکی گوندی مایەشتی سەر بە کرماشان بەناوی فوئاد عەلیخانی لەیەکێک لە بازگەکان مۆبایلی نەداوەتە دەست هێزە ئەمنییەکان و دەستگیر کراوە ڕۆژی دواتر تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەرسەلان یار ئەحمەدی لەبارەی تووندکردنی ڕێککارە ئەمنییەکان ئەوەش دەڵێت: بەشێکیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون، بەشێکی دیکەیان لەسەر پشتگیری بۆ ئیسرائیل دەستگیرکراون، بەشێک لە خەڵک نامەی مۆبایلی بۆ دەچێت و داوایان لێ دەکەن ئەو پۆستانەی بۆ پشتگیری ئیسرائیل لایکییان کردووە لای بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەریدەخات. منداڵێکی تەمەن نۆ مانگ بەهۆی بەرکەوتنی ساچمە گیانی لەدەستداوە. لەماوەی دوو هەفتەدا سێ کەسیش لە سێدارە دراون و کەسێک لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






