
گوژمەیەک لە دیناری عێراقی لە بانکێکی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی پێنج فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە دوو ساڵ مشتومڕ و کێشمەکێش لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و کێشەی مووچەی خەڵکی کوردستان، هەفتەیەکە هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان بەچڕی دەستیان بە دانوستان کردووە و خواستێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەردوولا ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و تەنیا واژۆکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەو بابەتەش باس بکرێت.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: شاندی هەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو گەڕاوەتەوە هەولێر و ڕێککەوتنێک کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بابەتی ڕێککەوتنی نیوان هەولێر و بەغدا باس بکرێت، هاوکات پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەیە دا بڕیار لە تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج بدرێت.
٠ هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی نیشانداوە پابەندبێت بە تەواوی بابەتە دەستوورییەکان کە لە نێوان هەردوولا هەیە ئەوەی دەمێنێتەوە کە بەغدا پابەند بێت بە بڕیارەکانی خۆیەوە.
٠ وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو کردووە و تەنها ماوە بڕیاری خەرجکردنی بۆ دەربچێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق بەڵێنی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی پێنجی بۆ بنێرێت. بەرپرسێکی باڵای حکومەتیش لەو بارەیەوە بە ئاڤای گوت: ئەمە تەنیا بەڵێنە و بڕیاری ناردنی نەدراوە، دڵنیاش نین بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات یان نا، چونکە لە ڕابردوودا چەندینجار بەڵێنیان داوە و جێبەجێیان نەکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






