
گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی کۆتایی دێت، بڕیارە ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە دوو کۆمپانیای ناوخۆیی وەریانبگرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ساڵە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئەو گەنمەی جووتیاران کە دەمێنێتەوە لەلایەن کۆمپانیایە ناوخۆییەکان بە بازاڕ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای وت، دەستەی وەبەرهێنان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەی دەمێنێتەوە، ئەمساڵ هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان گەنمی جووتیاران وەردەگرن. گەنمی پلە یەک بە 550 هەزار دینار و گەنمی پلە دوو بە 525 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت.
بەرگەشت ئاکرەیی ئەمەشی وت، لە 15-7 پرۆسەکە بۆماوەی یەک مانگ دەستپێدەکات و لە ماوەی دوو مانگیش شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج دەکرێت. سیاسەتی کابینەی نۆیەم ئەوەیەم بەرهەمی ناوخۆیی پێداویستی ناوخۆیی پڕ بکاتەوە، ئەوەی دەشمێنێتەوە بۆ دەرەوە هەناردە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ لەچوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی بەغدا تەنیا 400 هەزار تۆن لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، ساڵی پار بەرهەمی گەنمی کوردستان لە یەک ملیۆن تۆن زیاتر بوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانی چاوەڕێ دەکرێت ئەو ڕێژەیە کەمتر بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






