گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا بۆ کێشەی کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا کێشەکەیان چارەسەر بکرێت و سێ مووچەش بەیەکەوە وەردەگرن، داواش دەکرێت پەلە بکرێ لەیەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن کە ژمارەیان 146 کەسە دوێنێ لە سلێمانی گردبوونەوە، لەسەر ئەوەی مووچەی شەهیدانەیان نۆ مانگە ڕاگیراوە.
شێروان مەحموود، نوێنەری ناڕازاییەکان کۆنگەرەیەکی ڕۆژانامەوانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕێکخست، لە کۆنگرەکەدا بە دوای مایکی ئاڤادا گەڕا و گوتی "عەفومکەن ئاڤای لێ نییە"، ئەمەش بەو مانایەی ئاڤا میدیای خەڵکە و تاوەکو ئاڤا باسی نەکات دەنگیان ناگات و کێشەکەیان چارەسەر ناکرێت، قسەکەیشی بوو بە ترێند لە سۆشیاڵ میدیا.
دوای ئەوە ئاڤا لێدوانێکی تایبەتی لێ وەرگرت، بەڵێنیشی پێدان کە هەتا چارەسەرکردنی کێشەکە لەگەڵیان دەبێت، ئەمڕۆش دوای بەدواداچوونی ئاڤا بڕیار درا سێ مووچەیان بەیەکەوە پێبدرێت.
زانیاریی تایبەت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە نووسراوێکی تایبەتدا بە واژۆی ئاوات شێخ جەنابی وەزیر ئەمڕۆ بڕیاری دا سبەی چوارشەممە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەی سێ مانگیان بۆ خەرج بکرێت و پەلەش بکرێت لەیەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانیان.
نووسراوی فەرمی: ناوەڕۆکی نووسراوەکە دوو خاڵە:
یەکەم: ڕازین لەسەر خەرجكردنی مووچە و دەرماڵەكانی 146 شەهیدی فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، لە ڕێككەوتی 1-9-2024ەوە تاوەكو ڕێككارەكانی گواستنەوەیان تەواو دەبێت و دۆسیەكانیان یەكلایی دەبێتەوە لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان، هەروەها مانگی 12ی ساڵی 2024 خەرج نەكرێت و هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
دووەم: دەڵێت پەلە بكرێت لە ناردنی گشت بەراییە پەیوەندیدارەكان و دۆسیەكانیان ڕێكبخرێت، دواتر ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەن بكرێت، بەپێی هەبوونی مەرجەكان ڕێكاری پێویست دەگیرێتە بەر، پاشان مووچەكانیان لەسەر وەزارەتی كاروباری شەهیدان خەرج دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خەزێنەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە مووچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردوویان بۆ خەرج بکات، مانگەکانی 9 و 10 و 11، بڕی پارەکە بۆ هەر مانگێک 172 ملیۆن و 66 هەزار دینارە، پارەی هەرسێ مانگ دەکاتە 518 ملیۆن دینار.
خاڵی ئەرێنی: لە ماوەی داهاتوودا کێشەکەیان بەیەکجاری چارەسەر دەکرێت و سەرجەم مووچەکانی دیکەیان هەر لەسەر داهاتی ناوخۆ بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






