لە مانگێکدا نزیکەی 65 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی دهۆک هەناردەی پارێزگاکانی عێراق کراوە
- بزنس
- 2 تەممووز

دووکانێکی سەوزە و میوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێكى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، ڕۆژانه زیاتر له دووههزار تۆن بهرههمى جۆراوجۆرى كشتوكاڵى له پارێزگاكهیانهوه ههناردهى پارێزگاكانى ناوهڕاست و باشوورى عێراق دەكرێت.
وێنە گەورەکە: بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی و پاڵپشتی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران، بە یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، جگە لە بەرهەمی دانەوێڵە، ڕۆژانە هەزاران تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤای گوت، "لهماوهى مانگى شەشی ئەمساڵ 64 ههزار 127 تۆن له بهروبومى خۆماڵى كه سهوزه و میوهى جۆراوجۆری لەخۆگرتووە ههناردەی پارێزگاکانی عێراق كراوه، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن ئاسانکاری زیاتر بۆ جووتیاران بکەین بۆ ئەوەی بەرهەمی زیاتر هەناردە بکرێت."
ژمارەکان وادەڵێن: ئهو بهرههمانهى ههنارده كراون بریتین له پەتاته، پیاز، خەیار، تەماتە، بیبهر، شووتی، کاڵەک، قۆخ، بایجانى ڕەش و مشمش. لە 1-06-2025 بۆ 30-06-2025 بەمشێوەیە:-
پەتاتە: 47 هەزار و 964 تۆن.
پیاز: پێنج هەزار و 729 تۆن.
تەماتە: 65 تۆن.
خەیار: هەزار و 964 تۆن.
شووتی: پێنج هەزار و 699 تۆن.
کاڵەک: دوو هەزار و 663 تۆن.
بایجانی ڕەش: هەشت تۆن.
مشمش: 25 تۆن.
بیبەر: 23 تۆن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
26 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم






