
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێدەکاتەوە، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە بەگوێرەی خاڵ زەوی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی وردبینی لە فۆڕمی سوودمەندبووانی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی تەواو بووە، بەشێکی کەمی فۆڕمەکان ماون لە ئەنجوومەنی وەزیرانن بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، لە قۆناغی داهاتوو شارەوانییەکان بەگوێرەی زەوی ئامادە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوییەکانیان دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای گوت، "نزیکەی 140 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری پارێزگای هەولێر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، نزیکەی 70 هەزاریان سەنتەری پارێزگا و ئەو بەشەی کە دەمێنێتەوە بەسەر شارەوانییەکانی دەوروبەر دابەش دەبن."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەربەست مەولوود، "130 هەزار فۆڕم ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە و گەڕێنراونەتەوە شارەوانییەکان."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ماوەیەکە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر وەستاوە، بەشێکی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەو شوێنەی لەلایەن شارەوانییەکانەوە دابینکراوە زەوی کشتوکاڵی جووتیارانن و نایانەوێ زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بکوژێنرێنەوە و بکرێن بە نەخشەی کەرتی و بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت، ئێستا لیژنەیەکی هاوبەش کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەو گرفتە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






