
دیمەنی دووکانێکی زێر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕۆژانە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێریش دەڵێت 'ململانێی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەو وڵاتە کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروست کردووە'.
لێدوانی فەرمی: هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ لابردنی جیرۆم پاوەڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا، کاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی زێڕ دروست کردووە.
سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەران دەڵێت: هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج هەزار دینار نرخی بەرزبووەتەوە، هەر ئونسەیەک زێڕیش 30 دۆلار نرخی زیاد بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ بەم جۆرەیە.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 695,000 دینارە
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 665,000 دینارە
مسقاڵێک زێڕعەیار 18 بە 570,000 دینارە
یەک ئۆنسی زێڕ بە 3360 دۆلارە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






