لە ڕۆژانی 10 تاوەکو 12ی ئەم مانگە، ژمارەیەک چەکداری پەکەکە چەکەکانیان لە ڕانیە دادەنێن
- هەواڵ
- 4 تەممووز

دوو چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، لە ڕۆژانی 10تاوەکو 12ـی ئەم مانگە، 20 بۆ 30 چەکداری پەکەکە لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە ناوچەیەک سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و نزیک شاری ڕانیە، چەکەکانیان ڕادەست دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەردوو دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی پێویستیان کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە، پێشتر ئاڤا وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئاشکرای کرد، ڕۆژی 10ـی مانگی تەمموز، پەکەکە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ دەکات.
لێدوانی فەرمی: زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەکەکە ڕایگەیاند، چەکداران بە سەرپەرشتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەیی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەکەکانیان رادەست دەکەنەوە، هێشتا دیار نییە چەند چەکدار ئامادەی مەراسیمەکە دەبن، بەڵام دەکرێت لەنێوان 20 بۆ 30 چەکدار بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوەی پەکەکە، لەسەر داوای ڕاستەوخۆی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیە، کە دوای ئەمە، پەکەکە چاوەڕێی هەنگاوی کردەیی دەبێت لەلایەن ئەنقەرە بۆ بەفیعلی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی.
باکگراوند: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی مانگی پێنجی ئەمساڵ، 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست، تیایدا کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە