ئاڤا زانياریی نوێ لەبارەی كوشتنی شۆفێرێكی تاكسی لە هەولێر بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 4 تەممووز

وێنەی کوژراوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو شۆفێرێكی تاكسی لە شاری هەولێر بە چەقۆ لەلایەن سەرنشینێكەوە کە بە ڕەچەڵەک سوورییە بە سەختی بریندار دەكرێت، بەهۆی كاریگەریی برینەكەی گیان لەدەستدەدات.
چیرۆكی سەرەكی: هاووڵاتیەك بە ناوی (فەرهاد سەلیم) سەرقاڵی پیشەی ڕۆژانەی خۆی بووە كە شۆفێری تاكسییە، كەسێك هەڵدەگرێت، لە ڕێگە لەلایەن ئەو سەرنشینەوە كە بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، بە ڕەچەڵەک سوورییە، پێنج چەقۆی لێ دەدرێت و بەهۆی كاریگەربوونی بە سەختیی برینەكەی، گیان لەدەستدەدات.
لێدوانی فەرمی: برای كوژراوەكە بۆ ئاڤا قسەی كرد و ڕایگەیاند، براكەی كێشەی كۆمەڵایەتی و كەسی لەگەڵ هیچ كەسدا نەبووە و بەشێوەیەكی ئاسایی سەرقاڵی كاری ڕۆژانەی بووە، بەڵام لەلایەن سەرنشینێك كوژراوە و زانیاریمان هەیە پۆلیس بكوژەكەی دەستگیر كردووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كوژراو كە لەنێو خەڵكی بە فەرهاد برادۆستی ناسراوە، تەمەنی 41 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە، شەوی ڕابردوو سەرنشینێكی بە ڕەچەڵەک سووری لەلای پاركی سامی عەبدولڕەحمانی شاری هەولێر هەڵگرتووە و، لەلایەن ئەو كەسەوە بە چەقۆ كوژراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوە دەستپێكردووە و توانراوە ناسنامەی بكوژەكە بدۆزنەوە و ئەمڕۆ بەیانی دەستگیری بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






