ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پشکنەرانی ئاژانسەکەی خۆی لە ئێران کشاندەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 تەممووز

ڕافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە تیمێکی پشکنەرانیان کە لەکاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە تاران بوون بە سەلامەتی ئێرانیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ بارەگای ئاژانسەکە لە ڤیەننا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەهۆی نیگەرانی ئەمنییەوە پشکنەرەکانی لە ئێران کشاندووەتەوە، ئەو پشکنەرانە لە تارانەوە بۆ ئەرمەنستان لە ڕێگەی وشکانییەوە گواستراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، دوای ئەم ڕاگەیاندنە جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی دیالۆگ لەگەڵ ئێران کردەوە سەبارەت بە میکانیزمی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکیەکانی چاودێری و پشتڕاستکردنەوەی ئاژانسەکە لە ئێران.
زانیاریی زیاتر: سووربوونی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر دەستپێکردنەوەی چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە لەم دواییانەدا ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری ئیسلامی ئێران یاسایەکی دەرکرد کە هاتنە ناوەوەی هەر پشکنەرێک بە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکەشەوە بۆ ناو وڵات قەدەغە دەکات و دانانی کامێرای پاراستن و پرۆتۆکۆلی زیادە ڕادەگرێت.
سەرەڕای ئەوەش، هەر ڕاپۆرتێک لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە ئاژانسەکە قەدەغە کراوە ئەمە لە کاتێکدایە کە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو یاسای هەڵپەساردنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





