گرفتی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە چارەسەر كرا و گەنمەكەیان لە هەولێر وەردەگیرێت
- کوردستان
- 5 تەممووز

ساتی دروێنەی گەنم، وێنە ؛ محەممەد شوانی -ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا گەنمی جووتیارانی سنووری گوێڕ و دیبەگە لە سایلۆی هەولێر وەربگیرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە مەخموور گرفت بۆ بەبازاڕكردنی گەنمەكەیان دروست كرا.
چیرۆكی سەرەكی: بەبیانووی ئەوەی هۆبە کشتوکاڵییەکانی بەشێکی ناوچە کوردستانییەکانی سنووری نەینەوا، گرێبەستە کشتوکاڵییەکانیان لەسەر پارێزگای هەولێر و دهۆک کردووە، بە بڕیاری حكومەتی عێراق گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی سنووری دیبەگە و گوێڕ تاوەكوو ئێستا لە سایلۆی مەخموور وەرنەگیراوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرفتی جووتیارانی دیبەگە و گوێڕ چارەسەر كرا، كە ڕێگەیان پێنەدەدرا بەرهەمی گەنمیان لە سایلۆی مەخموور بەبازاڕ بكەن.
- ناوی سەرجەم ئەو جووتیارانەی ئەو گرفتەیان هەیە و لە پلانی بەبازاڕكردن هەن، بە لیست ئاراستەمان دەكرێت و ڕۆژی دووشەممە 7-7-2025، پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنمەكەیان لە سایلۆی هەولێر دەستپێدەكات.
- مەرجە جووتیارەكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی خۆیان بكەن و بەبێ ئاگاداریی ئەوان سەردانی سایلۆی هەولێر نەكەن چونكە دەبێت ناوەكان بە لیست بۆمان بێت، بۆ ئەوەی زۆر لە سەرەدا نەمێننەوە و كرێی زیاتری بارهەڵگر نەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






