وتەبێژی سوودانی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان: تۆمەتەکانی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان ڕاست نین
- هەواڵ
- 5 تەممووز

لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەو تۆمەتانەی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی دامەزراوەیەکی ئەمنیی فەرمیی عێراق کراون، "بە هەموو شێوەیەک ڕەتکراوە و سەرکۆنەکراوە و بە هیچ بیانوویەک ڕێگەپێدراو نییە".
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەی شەوی پێنجشەممەی هەولێر، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە لە بەشێکی ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە ئەم هێرشانە لەلایەن هەندێک گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە ئەنجام دەدرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێری ڕاگەیێنراوێک، لیوا سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داوا دەکات، "ئەگەر هەر بەڵگەیەک لەسەر ئەو تۆمەتانە بوونی هەیە، پێشکەش بە لایەنە فەرمییەکانی حکومەت بکرێت، چونکە لێدوانەکە بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک دەرچووە".
لە هەمان کاتدا، نوعمان جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی فیدراڵی و دامەزراوە ئەمنییەکانی، چەندین جار دووپاتیان کردووەتەوە کە سازش لەسەر ئاسایشیی ڕۆڵەکانی عێراق ناکەن و هیچ دوودڵییەک ناکەن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی تووند دژی هەر لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری یان شێواندنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتدا بدات.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: "ئاستەنگەکانی ئێستا پێویستییان بە هاوکاری و هەماهەنگییە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، نەک پەنابردن بۆ میدیاکان و بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و لێدوانێک کە دەرفەت بە ناحەزان دەدات زیان بە دامەزراوەکانی عێراق بگەیەنن و بیانووش دەداتە دەستی لایەنە دژبەرەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كاتژمێر 10 شەوی پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خراوەتە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 10 هێرشی جۆراجۆر لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە کراوتە سەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک، بەڵام حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بێدەنگییان بەرامبەر هێرشەکان هەڵبژاردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






