زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر خێراتر دەکرێت و ئاڤا میدیا وادەی ڕاگەیاندنی زەوی لەلایەن شارەوانییەکان ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری هەولێر ڕەزامەندیی لەسەر دابەشکردنی نزیکەی 42 هەزار پارچە زەوی دراوە، لەپێناو خێراترکردنی پرۆسەکە و دابەشکردنی پارچە زەوییەکان بەسەر فەرمانبەراندا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە ڕۆژانی پشووشدا کار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: خەریکی جیاکردنەوەی وەزارەتەکانین لە سنووری شارەوانییەکان، تاوەکو بزانین ژمارەی فەرمانبەرانی هەر وەزارەتێک لە سنووری هەر شارەوانییەکدا چەندە، هەروەها بەشێکی زۆری کارەکانی شارەوانییەکانی بەحرکە و بنەسڵاوە تەواو بوون.
زانیاریی زیاتر: لە بنەسڵاوە نزیکەی دوو هەزار 700 پارچە زەوی دابەش دەکرێت، لە بەحرکە نزیکەی دوو هەزار و 200 پارچە زەوی بە فەرمانبەران دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە 10-7-2025، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی یەکەم شارەوانی لە سنووری هەولێر ئاشکرا دەکەن کە دەست بە دابەشکردنی پارچە زەوی دەکات.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکرد و نزیکەی 485 هەزار کەس لە سنووری شارەوانییەکاندا لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






