
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە وادەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی سلێمانی درێژ کردەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ساڵە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ئاراستەی تورکیا بەبیانووی پاراستنی ئاسایشی مەدەنی وڵاتەکە داخراون، تاوەکو ئێستا چەند جارێک وادەکە درێژ کراوەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی دەست ئاڤا کەوتووە، لەمڕۆوە تاوەکو شەوی 06-10-2025، کاتژمێر 11:59 خولەک قەدەغەیە هیچ فڕینێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بە ئاراستەی تورکیا بکرێت.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری شاری سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تا شتێکی فەرمیی نەبێت، ئێمە قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی ئەو فڕۆکانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵدەفڕن لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو: لە سەردانەکەمان تورکیا داواکاریی خەڵکی سلێمانیمان گەیاندە ئەردۆغان، سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئەردۆغان ڕایگەیاند، وەزیرە پەیوەندارەکان و تیمەکەی ڕادەسپێرێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بەمن.
باکگراوند: ڕۆژی 03-04-2023، کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نارد کە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو فڕۆکەخانەیە تاکۆتایی مانگی چوار ڕادەگرن، لەدوای ئەو بەروارەوە هەرجارە و بە بیانوویەک ڕاگرتنی گەشتەکان درێژ کراوەتەوە و تا ئێستا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەستی پێنەکردۆتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






