دکتۆر فوئاد سورچی لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە
ئاڤا نیوز
پزیشكێكی كورد لە ڕێوڕەسمی خەڵاتكردنی باشترین پزیشكەكانی جیهان لە پسپۆڕی دداندا، بەفەرمی لەنێو 100 باشترین پزیشكی جیهان بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردرا.
وێنە گەورەکە: پەیمانگەی لووتكەی جیهان بە بەشداری هەزاران پزیشك و پسپۆڕی جیهانی كە لە 150 وڵاتی جیهانەوە هاتبوون، لە دوورگەی ساردینیا سەر بە هەرێمی كالیاریی ئیتاڵیا، ڕێوڕەسمی خەڵاتكردنی پزیشكانی جیهانی ڕێكخست، 100 پزیشكی لە پسپۆڕی چارەسەریی ددان، وەك باشترین پزیشكەكانی ساڵی 2025 خەڵات كرد، لەنێو براوەی خەڵاتەكانیش؛ دكتۆر فوئاد سورچی، بە فەرمی لە 100 باشترین پزیشكی جیهان بۆ ساڵی 2025 هەڵبژێردرا.
مەڕاسیمەكە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، پزیشكە بەشداربووەكان بە پێشكەشكردنی توێژینەوە و ئەنجامدانی سیمینار و پانێڵ، ئەزموونی كاری خۆیان لەگەڵ هاوپیشەكانیان ئاڵوگۆڕ كرد، لەپێناو بەرزكردنەوەی توانای پسپۆڕی بۆ پەرەپێدانی پزیشكی ددان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دکتۆر فوئاد سورچی، بچووکترین پزیشکە لە نێوان سەرجەم ئەو ناوانەی بۆ ئەم ڕێوڕەسمە هەڵبژێردران، ئەویش لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پێوەری ورد بووە، لەوانە؛ لێهاتوویی پیشەیی، باشی توێژینەوە، خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەشداریکردن لە پەروەردە و ڕاهێنانی پزیشکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عێراق کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
"خەڵووزی نێرگەلە" کۆتایی بە ژیانی منداڵێک دەهێنێت