ئەم مانگە 95%ـی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن
- بزنس
- 6 تەممووز

دیمەنی پیشمەرگەیەک لەگەڵ لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، لە ئیستادا نزیکەی 95%ـی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە لە بەشێوەی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان لە ڕێگەی هەژماری من هەنگاوێکی دیکەیە لە بەهێزکردنی ڕێکەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هەژماری بانکی بەسەر یەکە هاوبەشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی هێزەکانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە کە لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن بە پێی پارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
٠ پارێزگای هەولێر 25 هەزار و 340 پێشمەرگە.
٠ پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 770 پێشمەرگە.
٠ پارێزگای دهۆک 15 هەزار و 130 پێشمەرگە.
کۆی گشتی سوودمەندبووانی یەکە هاوبەشەکانی پێشمەرگە 64 هەزار و 240 پێشمەرگەن.
ژمارەکان وادەڵێن: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر لە کەرتی گشتی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە.
لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 380 هەزار فەرمانبەری مەدەنی بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەکانیان لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتووە.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 400 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون و هاووڵاتیان دەتوانن بەکاریانبهێنن لە هەرکاتێکی پێویستدا، لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






