
دیمەنی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن. وێنە؛ CNN
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆ سەر بەندەری حودەیدە و چەند شوێنێکی دیکە لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناوی "ئاڵای ڕەش".
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران. ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن چڕ کردووەتەوە و تا ئێستا چەندین پێگە و بنکەی گرنگی ئەو گرووپەی لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن کردووەتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاند هێرشەکان "ئامانجەکانی سەر بە حووسییەکانیان لە بەندەرەکانی حودەیدە، سەلیف و ڕەئس عیسا، جگە لە وێستگەیەکی کارەبا لە یەمەن" کردووەتە ئامانج و جەختیشی کردەوە کە "حووسییەکان باجێکی قورس دەدەن".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزەکانی وڵاتەکەی هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیی گالاکسی لیدەر، کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن حوسییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، بۆ چالاکیی تیرۆریستی لە دەریای سووردا بەکاریان دەهێنا".
زانیاریی زیاتر: پێش ئەنجامدانی هێرشەکان، ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، هۆشدارییەکی "بەپەلە"ـی ئاراستەی هاووڵاتیانی مەدەنی و کرێکارانی بەندەرەکانی حودەیدە، ڕەئس عیسا و سەلیف، هەروەها ئەوانەی لە وێستگەی کارەبای حودەیدە بوون کردبوو و داوای لێکردبوون دەستبەجێ ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن "بەهۆی ئەو چالاکییە سەربازییانەی کە تێیدا ئەنجام دەدرێن".
ئەم پەرەسەندنە دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشێکی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل دێت کە لە یەمەنەوە ئاراستەکرابوو، ئەمەش نوێترین هێرشە لەو زنجیرە هێرشانەی کە حووسییەکان لە مانگی تشرینی دووەمی 2023ـەوە دژی ئەو کەشتیانە ئەنجامی دەدەن کە دەڵێن پەیوەندییان بە ئیسرائیل یان ئەمریکاوە هەیە لە دەریای سووردا.
لەلایەکی دیکەوە: وتەبێژی سەربازیی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان) ڕایگەیاند: "هێزە ئاسمانییەکانی یەمەن ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان دەبنەوە."
لەم چوارچێوەیەدا، میدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند کە "فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی نزیکەی 20 مووشەکی قورسیان ئاراستەی حودەیدە کردووە و هێرشەکە هێشتا بەردەوامە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






