
ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەکو ئامادەکارییەکی پێشوەختە و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە شاری بەغداد.
وێنە گەورەکە: هەردوو دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی پێویستییان کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی، پەکەکە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ بکات.
زانیاریی زیاتر: ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی بەغدا بکات، دواتر کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بکات سەبارەت بە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، ئەو مەراسیمەی بڕیار بوو لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، گۆڕانکارییەک لە شێوازی مەراسیمەکە کراوە، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ بەشداری مەراسیمەکە بن، بەڵکو لە شوێنێکی نزیکی مەراسیمەکە شاشەیەکی گەورە ئامادە دەکرێت، دوای ئەنجامدانی مەراسیمەکە، ڤیدیۆکەی لەو شوێنە بۆ ڕۆژنامەنووسان پەخش دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






