کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و بڕیار لەسەر ناردنی مووچە نەدرا
- کوردستان
- 8 تەممووز

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە. هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لیژنەیەکی دیکە بۆ پرسەکانی نەوت و مووچە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، دوای گفتوگۆکانیش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشممە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و 41 بڕگەی لەخۆگرت و گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتاییهات کە یەکێک لە تەوەرەکانی پەیوەست بوو بە هەرێمی کوردستان بەتایبەت نەوت و مووچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، بەڵکو بڕیاردراوە لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە: لیژنەکە پێکدێت لە پێنج وەزارەت. دوای کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ڕێکدەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





