
ئاڵای هەریەک لە ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێت، لەلایەن واشنتنەوە نامەیەک ئاراستەی تاران کراوە و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی، ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەوڵی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانن لەگەڵ تاران و هەوڵی ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی جەنگ دەدەن.
لێدوانی فەرمی: سەعید خەتیب زادە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئەمریکاوە نامەیەکمان بەدەست گەشتووە و داوای دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان دەکەن". دەشڵێت، گفتوگۆ و دانوستاندن پێویستی بە متمانە هەیە و ئەمریکا لەکاتی دانوستاندنەکان هێرشی کردە سەر ئێران و ڕێگەی دیپلۆماسی داخست.
سەبارەت بە هەڵوێست و وەڵامی ئێران، خەتیب زادە ڕایگەیاند: ڕێگەی دیپلۆماسی بنەمای سەرەکیی ئێرانە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی نێودەوڵەتی و لە ڕابردووشدا هەر بەو شێوەیە مامەڵەمان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران کۆبوونەوەیەک دەکەین و دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
باکگراوند: لە سەروبەندی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە 13 - 6 - 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمریکاش بە هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان بەشداربوو کە بە جەنگی "12 ڕۆژە" ناوی دەرکرد. دواتریش بە نێوەندگیریی ئەمریکا و قەتەر، ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





