ئاڤا نیوز
بەهۆی سەرمای ناوەختە و بەکارهێنانی پەیینی خراپ، ئەمساڵ شووتیی بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار لەناوچووە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەلاریش دەڵێت، "تاوەکو ئێستا نازانین هۆکارەکەی چیە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەین".
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدورەحمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی کردووە و دەڵێت، ئەمساڵ بۆ بەشێک لە جووتیارانی کفری و کەلار ساڵی نەهات بوو. هەرچی شووتییان هەبووە لەناوچووە یان هەمووی زەردبووە و گەنیوە.
هۆکارە زانراوەکان: جووتیارەکان بە مەزندەی خۆیان پەیینی گەورەکردن و ڕەنگ و تامیان بۆ شووتییەکانیان بەکارهێناوە، بەڵام بەهۆی خراپ بەکارهێنانی پەیینەکە یان خراپی کوالێتی پەیینەکە کاریگەیی لەسەر بەرهەمەکانیان هەبووە. هەروەها سەرمای ناوەختەش یەکیکی دیکە بووە لە هۆکارەکان.
لێدوانی فەرمی: عوسمان عەلی، شارەزای بواری دەرمانی کشتووکاڵ دەڵێت، جووتیارەکان خەتای خۆیان بووە، لەبەرئەوەی هەرکەسێک پێی وتوون ئەو دەرمانە باشە یەکسەر چوون بەکاریانهێناوە بێ ئەوەی کە لێی بکۆڵنەوە یان لە کەسێکی شارەزا بپرسن، بۆیە بە هەڵە دەرمانەکە بەکار دێنن یان جاری وا هەیە جۆری دەرمانەکە بێ کوالێتییە و خراپە.
لەلایەکی دیکەوە: شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەلاریش دەڵێت، تا ئێستا نازانین هۆکاری ئەم دۆخە چی بووە کە بەسەر جووتیارانی کفری و کەلاردا هاتووە، بەڵام لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





