
پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن هاونیشتمانی کە دەکاتە لە 30%ی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان. بەجۆرێک پرۆژەی ڕووناکی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک فراوان کراوە، کە هەردوو بازنەی 150 مەتریی هەولێر و 60 مەتریی لە سلێمانی دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کابینەی نۆیەم بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دەبێتە 24 کاتژمێری بە تێچووی کەمتر و لە ژینگەیەکی پاکتر.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری گەیێنرایە زیاتر لە دوو ملیۆن هاونیشتمانی کە دەکاتە 30% دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: دوای فراونبوونی ئێستای پڕۆژەی ڕووناکی، هاونیشتمانیان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستیان دەگات بە پڕۆژەی رووناکی، ئەم فراوانبوونە هەردوو بازنەی 150 مەتریی هەولێر و 60 مەتریی لە سلێمانی دەگرێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: پڕۆژەی ڕووناکی گەیێنراوەتە 544 هەزار هاوبەش کە دوو ملیۆن و 55 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون، بەمجۆرەی خوارەوە:
-هەولێر: 354 هەزار هاوبەش، یەک ملیۆن و 375 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون.
-سلێمانی: 140 هەزار هاوبەش، 504 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون.
-دهۆک: 50 هەزار هاوبەش، 176 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: حکومەت پلانی ئەوەی هەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە بکوژێنێتەوە، تا ئێستا دوو هەزار و 107 مۆلیدە لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە کە دەکاتە هاوتای 364 هەزار و 511 ئۆتۆمبێل لە ڕووی دەردانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن:
- لە هەولێر هەزار و 652 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە دەکاتە هاوتای 285 هەزار و 796 ئۆتۆمبێل لە ڕووی دەردانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
-لە سلێمانی 292 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە دەکاتە هاوتای 50 هەزار و 516 ئۆتۆمبێل لە ڕووی دەردانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
-لە دهۆک 163 مۆلیدە مۆلیدە کوژێنراونەتەوە دەکاتە هاوتای 28 هەزار و 199 لە ڕووی دەردانی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.
بۆچی گرنگە: لە پڕۆژەی ڕووناکی 80% هاونیشتمانیان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە، ئەمە جگە لەوەی ژینگە پاک دەکاتەوە لە ژاوەژاو و دەردانی دوانە ئۆکسیدی مۆلیدە گازوایلەکان.
باگراوند: مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تا وەکو کۆتایی ساڵی 2026، لە 14ی ئایاریش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 سەنتەری هەرچوار پارێزگای هەولێر، دهۆک ، سلێمانی و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێدەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






