
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
کەناڵی سووریای نزیک لە ئیدارەی نوێی دیمەشق بڵاویکردەوە، لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا سەرۆککۆماری سووریا و فەرماندەی گشتی هەسەدە بە سەرپەرشتی ئەمریکا و فەرەنسا کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەشق تاوتوێ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: 10-3-2025 ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕێککەوتنێکی مێژووییان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەوڵەتی سووریاش مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵی سووریای ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی بەئامادەبوونی تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازار و هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی لەسەر داوای هەسەدە و بە ڕەزامەندی واشنتن تاوتوێ دەکرێت، بەتایبەتیش ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە تا کۆتایی ئەمساڵ و هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی دیکەی پەیوەست بە داواکارییەکانی کورد.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە فەرەنساش دەچێتە پاڵ ئەمریکا بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و ڕێگریی لە دروسبوونی هەر گرژییەک لەسەر زەمین، هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێکەوەکاردنی حکومەتی سووریا، هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش تاوتوێ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای ڕۆژئاوای کوردستانیش بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی سیاسی و سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتی سووریا کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکانیشدا ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی بەشداریی دەکەن، ئەمریکا و فەرەنساش چاودێری کۆبوونەوەکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






