تیروپشک بۆ دابەشکردنی زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان دەکرێت
- هەواڵ
- 9 تەممووز

ساتی ئیشکردن لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنیشینان دەستپێکردووە و هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەکان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: چوار ساڵ پێش ئێستا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، فۆرمی ئۆنڵاینی بۆ دابەشکردنی 9 هەزار و 4 یەکە بە قیستی درێژخایەن بەسەر کرێنشینان بڵاو کردەوە. لە 68 هەزار کەس تەنیا 26 هەزار کەس فۆرمەکەیان بە دروستی پڕ کردبووەوە و کۆدیان بۆ هاتەوە.
لێدوانی فەرمی: زانا عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار کەس ناویان گەڕاوەتەوە وەزارەت، لە ماوەی ئەم مانگەش تیروپشک بۆ دابەشکردنی یەکەکانیان دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: دوای تیروپشک یەکەکان بە ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆیان دەرچووە و دوای تەواوبوونی یەکەکەی گرێبەستی لەگەڵ دەکرێت، بە قیستی 20 بۆ 25 ساڵ پێیان دەدرێت. هەروەها بەشێکی زۆری یەکەکان بەڕێژەی 100% تەواونەبوون و زیاتر لە شەش هەزار یەکە بەڕێژەی 35% تەواوبوون.
ژمارەکان وادەڵێن: نۆ هەزار و چوار یەکە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەبن:-
هەولێر: هەزار و 356 یەکە.
سلێمانی: سێ هەزار و 876 یەکە.
دهۆک: دوو هەزار و 116 یەکە.
هەڵەبجە: 192 یەکە.
ئیدارەی گەرمیان: 360 یەکە.
ئیدارەی سۆران: 360 یەکە.
ئیدارەی ڕاپەرین: 420 یەکە.
ئیدارەی زاخۆ: 324 یەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






