
یەدەگێکی زۆری زێڕ
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، عێراق و چوار وڵاتی دیکەی عەرەبی پێکەوە خاوەنی زیاتر لە هەزار تۆن یەدەگی زێڕی جیهانین.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەنجوومەنەکە لە نوێترین خشتەی خۆیدا بۆ مانگی تەممووز، باسی لەوە کردووە کە "پێنج وڵاتە یەکەمەکە لەسەر ئاستی عەرەبی بریتین لە سعودیە، لوبنان، جەزائیر، عێراق و لیبیا، بە کۆی گشتی خاوەنی 1,092.9 تۆن زێڕن". ڕوونیشیکردووەتەوە کە "وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەی نێو لیستەکە، بریتین لە میسر، قەتەر، کوێت، ئوردن، ئیمارات و سووریا، کە بە کۆی گشتی خاوەنی 495.3 تۆنن".
ژمارەکان وادەڵێن: "عێراق پارێزگاری لە پلەی 29ـەمی جیهانی کردووە لە نێو 100 وڵاتی نێو خشتەکەدا، کە یەدەگی زێڕەکەی دەگاتە 162.7 تۆن، ئەمەش دەکاتە ڕێژەی 16.8%ی یەدەکەکانی دیکەی."
لە هەمان کاتدا: ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەبوونی 8,133 هەزار تۆن پێشەنگی لیستی گەورەترین خاوەن زێڕەکانی جیهانی گرتووە، دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە 3,350 هەزار تۆن، پاشان ئیتاڵیا بە 2,451 هەزار تۆن. لە کاتێکدا، ئایسلەندا و هەرێمی هۆنگ کۆنگ بە هەبوونی 2.1 و 2 هەزار تۆن، لەسەر یەک، لە کۆتایی لیستەکەدا هاتوون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ، کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە، گەورەترین کۆمپانیاکانی دەرهێنانی زێڕ لە جیهاندا لەخۆدەگرێت و وەک ئەندام و خاوەنی شارەزاییەکی بەرفراوان و زانیارییەکی قووڵە سەبارەت بەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکانی زێڕی جیهانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






