لیژنەکەی سوودانی لەبارەی پرسەکانی نەوت و مووچە ڕەشنووسێکی نوێ ئامادە دەکات
- عێراق
- 9 تەممووز

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەو لیژنە تایبەتەی لەلایەن سوودانی پێکیهێنرا بۆ یەکلاکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسەکانی نەوت و مووچە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە، تاوەکو سبەی پێنجشەممە ڕەشنووسێکی نوێ ئامادە دەکەن و دەیدەن بە سوودانی.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی پرسی هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چارەسەر نەکرا، سوودانی بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممەش لیژنەکە یەکەم کۆبوونەوەی کرد. کۆبوونەوەی لیژنەکە لەناو خۆیاندا بووە، سەرەتا پێنج وەزیر بوون، ئەمڕۆ وەزیرێکی تری سوننەش زیاد بووە و بوونەتە شەش وەزیر، دوو سوننە، دوو کورد و دوو شیعە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتی بەردەم لیژنەکە سنووردراە. دوێنێ سوودانی بە لیژنەکەی گوتبوو لە ماوەی 48 کاتژمێر دەبێت ڕاسپاردەکانیان ئامادە بکەن، ئەمانیش گفتوگۆیان کردووە لەسەر پێشنیازەکانی هەردوو حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ هەردوو شاندی کوردستان و عێراق، تاوەکو سبەی ئێوارە لیژنەکە ڕەشنووسێک ئامادە بکەن، لیژنەکە کار دەکات بۆ ئەوەی هەردوو پێشنیازەکان یەک بخات و چارەسەرێک بدۆزێتەوە و بیدات بە سوودانی. بڕیارە دوای گەیشتنی ڕاسپاردەکان سوودانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران رێکبخات.
خاڵی ئەرێنی: بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی لیژنەکە، پێداچوونەوەیان بە پێشنیازەکانی هەردوو حکومەتدا کردووە. لیژنەکە جەخت دەکاتەوە دەبێت بەزووترین کات کێشەکان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستبەر بێت وەکو مووچەخۆرانی تری عێراق. بەردەوامبوونی گفتوگۆ و کارە تەکنیکییەکانیش بەپێویست دەزانێت بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەکان.
پێشنیازەکانی هەردوولا بۆ یەکتر ئەمانەن:
نەوت؛ لەمبارەیەوە هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی هەیە
٠ یەکەم: دەڵێت ئامادەیە ڕۆژانە 282 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغدا بکات و 65هەزار بەرمیلیش بۆ پێداویستی ناوخۆ تەرخان بکات، بەو مەرجەی بەغدا خۆی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت ڕێکبکەوێت و شایستە داراییەکانیان پێبدات.
٠ دووەم: حکومەتی کوردستان دەڵێت ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە بەغدا تاوەکو هەردوولا لەگەڵ کۆمپانیاکان ڕێک دەکەون، لەم ڕووەوە هەرێمی کوردستان داوا دەکات خۆی بەشی ناوخۆ نەوت بپاڵێوێت و ئەوەی تریشی بۆ کۆمپانیاکان بێت.
لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق داوای ڕادەستکردنی تەواوی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات، دواتر لیژنەیەک پێداویستیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دیاری بکات کە ئەمە هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە.
داهاتی ناوخۆ؛ لەبارەی داهاتی ناوخۆی نانەوتی، حکومەتی کوردستان ئامادەیە بەپێی یاسا 50%ـی داهاتەکان ڕادەست بکات، بەڵام حکومەتی عێراق مەرجی داناوە دەڵێت نابێت ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم مانگانە پێی دەدات لە 200 ملیار دینار کەمتر بێت.
مووچە؛ هەرێمی کوردستان داوا دەکات بێ مەرج و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچە بنێرێت، بەڵام حکومەتی عێراق دەڵێت هەتا هەموو نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکەیت مووچە نانێرم.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەکە وەک وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێداچوونەوە کراوە بەو پێشنیازانە. لیژنەکە کاردەکات بۆ ئەوەی هەردوو پێشنیازەکە یەک بخات و چارەسەرێک بدۆزێتەوە. تاوەکو سبەی پێنجشەممە رەشنووسێکی نوێ ئامادە دەکەن و دەیدەن بە سوودانی.
لیژنەکە وتوویەتی دەبێت زوو کێشەکان چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستبەر بێت وەکو مووچەخۆرانی دیکەی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





