وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی ئاڤاوە ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵەی پرسیارەکانی پۆلی 12 دەدات
- کوردستان
- 9 تەممووز

دیمەنی هۆڵێکی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
چەند قوتابیەکی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەڵێن لە تاقیکردنەوەی کۆتایی، لە پرسیارەکانی هەریەکە لە بایەلۆجی و ئینگلیزی چوار پرسیاری هەڵە هەبووە، لایەنی بەرپرسیش دەڵیت، هەرچی لە بەرژەوەندی قوتابیاندا بێت دەیکەن و ناهێڵن باجی کەموکوڕی ئەوان قوتابی بیدات.
لێدوانی فەرمی: د. سەیوان عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا میدیای گوت: لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان بە بەشداری چەند مامۆستایەکی پسپۆر پێداچوونەوە بە پرسیارەکانی بایەلۆجیدا کراوە، دەرکەوت هیچ هەڵەیەک لە پرسیارەکان نەبووە.
د. سەیوان دەڵێت: بە بەشداری هەشت مامۆستای پسپۆڕی ئینگلیزی پێداچوونەوەمان بە پرسیارەکانی ئینگلیزی کردووە، وەک هەڵە پرسیاری هەڵە نییە، بەڵام پرسیاری چل، سێ وەڵامی بۆ دەبێت هەرچەندە ڕاستترین وەڵام هەڵبژاردنی چوارەمە واتە D، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان B و C ـیشمان بە ڕاست داناوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، پرسیاری سێیەمی ئینگلیزی هەڵەی چاپی هەبووە لە جیاتی His wif نوسراوە her wife.
دڵنیاییش دەداتە قوتابیان و دەڵیت هەرچی لە بەرژەوەندی قوتابیاندا بێت دەیکەن و ناهێڵن باجی کەموکوڕی ئەوان قوتابی بیدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






