
ژمارەیەک کۆچبەر لە کەنارە ئاوییەکانی لیبیا
ئاڤا نیوز
لەو کۆچبەرە کوردانەی لە لیبیا دەستگیرکرابوون، حەوتیان گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان و ئاڤا وادەی ئازادکردن و گەڕاندنەوەی ئەوانی دیکەش بڵاو دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: گەنجانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، لە دوو مانگی ڕابردوو چەند گەنجێکی کۆچبەری کورد بەو مەبەستە ڕوویان کردووەتە لیبیا و لەوێ دەستگیر کراون، ئاڤا میدیا دوایین زانیاریی لەبارەیانەوە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: د. موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-7-2025، حەوت کەس لەو گەنجانە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەوتیی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د. موسەننا ئەمین، ئەوانی دیکەش ڕۆژی دووشەممە 14-7-2025، دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گەنجانە ڤیزا و بلیتی گەڕانەوەیان بێبەرامبەر بۆ دابینكراوە، ئەو کارەش بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






