عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی سەپاندنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 10 تەممووز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی ڕاگەیاندنی پێناسی گومرکی بەسەر بەشێک لە وڵاتان. وێنە؛ ئەرشیف AFP
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەکەی ترەمپ بۆ سوودانی بە ئاماژەیەکی "ئەرێنی" بۆ پتەوکردنی هاوبەشیی ئابووری لە قەڵەم دەدات، لە بەرامبەردا شارەزایان بە ئاماژەیەکی مەترسیدار بۆ لاوازیی ئابووریی عێراقی دەزانن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 2025-07-09، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەڕێکی نوێی سەپاندنی باجی گومرکی بە سەر ژمارەیەک وڵات، لە ناویشیاندا عێراق سەپاند، باجە گومرکییەکە بە ڕێژەی 30% لە سەر عێراق و ژمارەیەک وڵاتی دیکە بوو. هاوکات ترەمپ نامەیەکی ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و تێیدا سەپاندنی باجە گومرکییەکەی پێ ڕاگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، نامەکەی ترەمپ ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ خواستی واشنتن بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی ئابووری و وەبەرهێنان لەگەڵ بەغدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵاتدا.
لە هەمان کاتدا: ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە هەڕەشەی سەپاندنی باج "لۆژیکی نییە"، چونکە هەناردەی سەرەکیی عێراق بۆ ئەمریکا تەنیا نەوتی خاوە (نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار ساڵانە) کە لە بنەڕەتدا لە باجی گومرگی بەخشراوە. لە بەرامبەردا، عێراق ساڵانە بە بەهای نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار کاڵا و خزمەتگوزاریی کوالێتی بەرز وەک ئامێری ئەندازیاری، فڕۆکە و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە ئەمریکا هاوردە دەکات.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: بە بڕوای ساڵح، ئامانجی نامەکە هاندانی عێراقە بۆ زیادکردنی هاوردەی جۆری لە ئەمریکا، نەک سزادانی. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە عێراق نیوەی یەدەگی دراوی بیانیی خۆی لە قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکادا وەبەرهێناوە، کە ئەمەش نیشانەی متمانەی قووڵی نێوان هەردوو وڵاتە و نامەکە دەبێت وەک دەرفەتێک بۆ بوونیادنانی هاوبەشییەکی بەرفراوانتر بخوێنرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: نوار سەعدی، پسپۆڕی ئابووریی نێودەوڵەتی، هۆشداریی دا کە ئەم بڕیارە "نامەیەکی مەترسیدارە" و لاوازیی ئابووریی عێراق و پشتبەستنی تەواوی بە نەوت ئاشکرا دەکات. سەعدی پێشنیازی کرد عێراق سێ ڕێگە بگرێتەبەر، دەستپێکردنی گفتوگۆی دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتن، هەمەجۆرکردنی بازاڕەکان و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ چین و تورکیا و داڕشتنی سیاسەتێکی بازرگانیی نیشتمانیی ڕوون بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوودانی، هۆشداریشی داوە، ئەگەر عێراق وەڵامی باجە گومرگییەکان بداتەوە، ئەو ڕێژەکە زیاتر دەبێت، چونکە ڕێژەی 30% باجی گومرگی لە ئاستی ئەو کورتهێنانە بازرگانییەدا کەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا