دوای چەکدانانی پەکەکە ناو و لۆگۆ و شێوازی کارکردنی دەم پارتی دەگۆڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تەممووز

لۆگۆی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە چەند سەرچاوەیەکی دەم پارتییەوە دەست ئاڤا کەوتووە، دوای ئەوەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە کۆتایی دێت، دەم پارتی ناو و لۆگۆی پارتەکەی لەگەڵ سیاسەتی کارکردنی دەگۆڕێت.
لێدوانە فەرمییەکان:
. محەمەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی دەڵێت: لەچوارچێوەی کارکردن بۆ پرۆسەی ئاشتی، ناو و لۆگۆ و سیاسەتی کارکردنی دەم پارتی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، "ئێمەش هەوڵ دەدەین بە ماوەیەکی کەم کۆنگرە ببەسترێت و کار بە سایسەتی نوێی پارتەکە بکرێت".
. عومەر فارووق گارگەریلی ئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای گوت: ئەم بابەتە لە ناوخۆی دەم پارتی بە فەرمی قسەی لەسەر نەکراوە، بەڵام ئۆجەلان لە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ شاندی ئیمرالی چەند جارێک داوای ئەوەی کردووە کە دەم پارتی گۆڕانکاری تێدا بکرێت، ئەمە ئەگەر بکرێت لەسەر داوای ئۆجەلان دەکرێت.
- لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ناو پارتەکەدا، پلان بۆ ئەوە دانراوە کە هێڵی کارکردن لە نێوان ئیمراڵیی دەم پارتی دروست دەکرێت، پارتەکە "نەخشە ڕێگەیەکی نوێ" دادەڕێژێت.
- بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، دەم پارتی لە ژێر ناوی" بوونیاتنانی ڕوانگەی نوێ" کارەکانی دەست پێدەکات، تا کۆتایی هاوینی ئەمساڵ کارەکانی تەواو دەکات.
- دوای ئەوەی ناو و لۆگۆ و گوتاری نوێی پارتەکە دیاری دەکرێت، پرۆسەکە لەڕێگەی کۆنفرانس و کۆبوونەوە لەگەڵ دەنگدەران و کۆبوونەوەکانیش کە لەسەر هێڵی ئیمرالی-دەم پارتی دەکرێت.
- لە کۆتایی هاویندا کۆنگرەیەک بە ناو و لۆگۆی نوێی حزبەکە دەبەسترێت، بەڵام هێشتا دیار نییە عەبدوڵڵا ئۆجەلان چۆن بەشداری ئەو کۆنفرانس و کۆنگرەیە دەکات.
باکگراوند: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پێشتر لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا کە گوتی" بڕوام بە هێزی سیاسی هەیە نەک چەک" مەبەستی ئەوە بووە کە هێزی سیاسی دەم پارتی ئەوەندە بەهێز بکرێت کە شوێنی هێزی چەک بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






