بەهۆی ئاگرەكەی قەرەداغ تەندروستیی دوو كارمەندی پۆلیسی دارستان تێكدەچێت
- کوردستان
- 11 تەممووز

کارمەندێکی پۆلیسی دارستانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هاووڵاتییەک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی قەرەداغن
ئاڤا نیوز
لەماوەی چەند ڕۆژێكدا، چەند جارێك ئاگر لە دەڤەری قەرەداغ كەوتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، "دوو كارمەندمان لە كوژاندنەوەی ئاگرەكان، تەندروستییان تێكچووە."
وێنە گەورەكە: لە ڕۆژی 7ـی تەمموز ئاگرێک لە بەرزاییەكانی شاخی سەگرمە بەڕووكاری گوندی جافەران كەوتەوە، بەهۆیەوە ڕووبەرێكی فراوانی دارستان سووتاون، سەرەڕای هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، لە ماوەی سێ ڕۆژدا بە بەردەوام ئاگرەكە كڵپەی دەسەندەوە، هێزێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ و بنکە و خاڵەکانیان، بەشێوەیەکی ڕێکخراو دەستیانکردووە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە، هاوکات هێزی پشتیوانی لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور، هەروەها مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە و شۆڕش لەگەڵ بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی و بەشێک لە تیمی فڕۆکەوانی و هێزە ئەمنییەکان و دانیشتووانی دڵسۆزی سنورەکە، لە كووژاندنەوەی ئاگرەكە پشتیوان بوون.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی سەختی سنوورەکە چەند جارێک ئاگرەکە دوای کوژاندنەوەی، دروست دەبووەوە. دوو کارمەندی پۆلیسی دارستانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی كاریگەربوونیان بە دووکەڵ و ماندووبوون، دۆخی تەندروستیان تێکچوو؛ دواتر چارەسەریان وەرگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستی پێکردووە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە مەزندە دەکرێت نزیکەی 320 دۆنم لە پوش و دارستان سووتابێت، لەگەڵ بەشێك لە ڕەز و باخێکی هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






