
دیمەنی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە سنووری تاسڵوجەی سلێمانی، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمشەو بۆ دووەمجار هێرشی درۆنی کرایە سەر هەرێمی کوردستان، دوای سلێمانی، درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ تێکشکێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 1:35 خولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای کەرکووک تێکشکێندراوە و خراوەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمشەو درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی سلێمانی تێکشکێنرا.
لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەكانی 70 ی پێشمەرگە بە ئاڤا میدیای گوت: کاتژمێر 10:25 خولەکی شەو درۆنێک هاتە سەر بارەگای فەرماندەییمان، لەلایەن پێشمەرگە تەقەی لێ کراو خرایەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتەوە.
باکگراوند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا چەندجارێک بە درۆن هێرشکراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، لەوانە کەرکووک، سلێمانی، هەولێر و زاخۆ، زۆربەی درۆنەکانیش تێکشکێنراون و بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە. تاوەکو ئێستاش شوێنی ئاراستەکردنی درۆنەکان دیارنییە و هیچ لایەنێکی هێرشەکانی لەئەستۆ نەگرتووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند لایەنێکی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار دەکات، حکومەتی عێراقیش بەفەرمی ئەمە ڕەت دەکاتەوە، لەسەر ئەم بابەتە چەند ڕاگەیێنراوێکیان دژی یەک بڵاوکردووەتەوە.
پەیوەست بەم هەواڵە: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر بوو، ڕۆژی پێنجشەممە 10-7-2025 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەلایەن سوودانییەوە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەمدوایەی سەر هەرێم پێکهێنراوە، لیژنەکە بە ئەنجامی دروست گەیشتوون و هێرشکارەکان سزا دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین





