برایەکی ئۆجەلان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە قسە بۆ ئاڤا دەکات: زۆر دڵخۆشین، هەنگاوێکی گرنگ بوو
- کوردستان
- 11 تەممووز

دیمەنی چەند گەریلایەکی پەکەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
برایەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت، ئەمڕۆ بۆ مێژووی کورد ڕۆژێکی گرنگە و ئەم هەنگاوە پیرۆز دەکەین. هاوکات برایەکی دیکەیشی لەسەر پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا هەنگاوێکی گرنگە و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە کردەیی ئەمڕۆ هەینی 2025-07-11، کەوتە بواری جێبەجێکردن، ئەمەش دوای ئەوەی 30 گەریلای پەکەکە، 15 کچ و 15 کوڕ، چواریان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان لە کورەیەکدا سووتاند.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ من لەوێ نەبووم و ئێستا لە گوندم، بەڵام پرۆسەکەمان زۆر لا باشە و کەیفخۆشین. ئەوەی گرنگە ئەم پرۆسەیە لە بەرژەوەندی هەمووان تەواو بێت. چارەسەری بەبێ ئاشتی دروست نابێت".
لەبارەی سەردانی خانەوادەیی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، محەممەد ئۆجەلان دەڵێت: "هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ سەردانیکردنی زیندانی ئیمرالی".
لەلایەکی دیکەوە: عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری تورکیا لەسەر لیستی دەم پارتی کە برایەکی دیکەی ئۆجەلانە، تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی، چارەسەری و دیموکراسیدا لاپەڕەیەکی نوێ کرایەوە. بە تێکۆشانی 50 ساڵە و بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەرگایەکی نوێ کرایەوە. بەخێربێت، بۆ بەرەوپێشبردن و پاراستنی دەستکەوتەکان، وردە وردە خەبات و تێکۆشان و ڕێکخستنکاری دەبێت".
باکگراوند: پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دوای ئەوە هات مانگی شوباتی ئەمساڵ، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە نامەیەکدا داوای لە ڕێکخستنەکان کرد خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانیان دابنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






