نەتەوە یەکگرتووەکان: خۆڵبارین بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ئاسایشی خۆراک و ئابووری عێراق
- ژینگە
- 12 تەممووز

دیمەنی خۆڵبارین لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی زریانی خۆڵبارین، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، زریانەکانی تۆز و خوڵ (خۆڵبارین) زیادیان کردووە و هەڕەشەیەکی زۆری لەسەر تەندروستی و ئاسایشی خۆراک و ئابووری عێراق و ناوچەکە دروستکردووە.
وێنە گەورەکە: نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 12ـی تەمموزی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی زریانەکانی تۆز و خۆل دیاریکردووە. بە گوێرەی ئامارەکان 25%ـی زریانەکانی تۆز و خۆڵ یان خۆڵبارین بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست دەبن، ئەمە جگە لەوەی ئێستا دیاردەکە بۆ دوو هێندە زیادی کردووە.
لێدوانی فەرمی: غولام ئیسحاق زەی، ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، "هەڕەشەکانی زیادبوونی زریانەکانی تۆز و خۆڵ لەسەر عێراق زیادیان کردووە، بە تایبەت بۆسەر ئاسایشی خۆراک، تەندروستی و ئابووری، تەنانەت لەماوەی ساڵی 2022 لە کۆی 365 ڕۆژ زیاتر لە 120 زریانی تۆز و خۆڵ لە عێراق هەڵیکردووە. ساڵ دوای ساڵ ئەو ژمارەیەش زیاد دەکات و کاریگەرییەکانی بۆسەر ژینگە و کشتوکاڵ زیاتر دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی بەدواداچوونی د.ڕێبەر مزوری، پسپۆڕی ژینگە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نەخشەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخات، لە شاری هەولێر لە کۆی 65 ڕۆژ واتا لە 2025-05-01 تاوەکو ڕۆژی 2025-07-04، زیاتر لە 45 ڕۆژ تۆز و خۆڵ هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ نەتەوەیەکگرتوەکان ئامارێکی لەبارەی تێکچوونی ژینگەی عێراق بڵاوکردەوەتەوە، لە ئامارەکە هاتووە، تا ساڵی 2030 لەماوەی پێنج ساڵی ئایندە، لە کۆی 365 ڕۆژی ساڵ، 270 ڕۆژی دەبێتە خۆڵبارین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






