
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد شیاع . سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بە تایبەتی پرۆژەی گەشەپێدان و پرۆسەی ئاشتی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانای پەکەکە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری توریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و جەختیان لە ڕێگریکردنی خاکی عێراق کردەوە بۆ بەکارهێنان بۆ هێرشی سەر تورکیا.
لێدوانە فەرمییەکان:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وتی: پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" بە وردی بەڕێوەدەچێت و ئامانجی تورکیا بنبڕکردنی یەکجارەکی تیرۆرە لە ناوچەکەدا. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوەکانیان بەردەوام دەبێت و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکەن کە هەوڵی تێکدانی ئەم پرۆسەیە دەدەن.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی پابەندە بەوەی ڕێگە نەدات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنرێت و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو هەنگاوانەی کە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق نراون، بەتایبەتی لەڕێگەی پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان"ـەوە. ئەم پڕۆژەیە، کە بڕیارە بەندەری فاوی عێراق بە تورکیا و ئەوروپاوە ببەستێتەوە، وەک دەرفەتێکی گرنگ بۆ هەردوو وڵات و ناوچەکە سەیر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دهۆک و زاخۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی عێراق
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کرم لە بۆری ئاوی گەڕەکێکی هەولێر دێتە دەرەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا لە ئاڤاوە دەنگۆیەک لەسەر پڕۆژەی ڕووناکی ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
5 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
10 تەممووز
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دهۆک و زاخۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی عێراق
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کرم لە بۆری ئاوی گەڕەکێکی هەولێر دێتە دەرەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا لە ئاڤاوە دەنگۆیەک لەسەر پڕۆژەی ڕووناکی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پیرەمەگروون بنمیچی مزگەوتێک لەکاتی کارکردندا دەڕووخێت