
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە
ئاڤا نیوز
خەمیس خەنجەر، دووپاتی دەکاتەوە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پارێزگا "ئازادکراوەکانی سوننە لە داعش" جێگای ڕێزە بە تایبەت هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەمیشە ڕێز لە بەڵێنەکانیان دەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی شەممە، خەمیس خەنجەر چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ "یو تیڤی"ی عێراقی ئەنجامدا، چەندین پرسی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی مووچە و یاسای نەوت و غاز باسکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە ڕایگەیاند: هەڵوێستی کورد یەکگرتوو بوو سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی نەوت و مووچە، بەڵام کێشەی ئێمە ئەوەیە سەرنجمان لەسەر ئەنجامەکانە نەک هۆکارەکان، پێویستمان بە یاسای نەوت و گاز هەیە، ئێمەش پاڵپشتی یاساکە و هەموارەکانی بووین، کورد چەند خاڵێکی هەیە دەیخاتە ڕوو، کەواتە بۆچی ئەو خاڵانە نابیستین؟.
هەندێک هێزی سیاسی شیعە نایانەوێت دەوڵەت بنیات بنرێت و عێراق سەقامگیر بێت، تاکە خەمی ئەوان کۆکردنەوەی سامان و فراوانکردنی هەژموونی خۆیان و خزمەتکردنی دەسەڵاتە بیانییەکانە کە سەر بەو وڵاتانەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: خەمیس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی؛ هاوبەشی ڕاستەقینە بریتییە لە هاوبەشبوون لە بڕیارە سیاسی، سەربازی، ئەمنی و ئابوورییەکاندا، هاوبەشیکردن لە بڕیارەکان سەقامگیرییەکی بەردەوام دەهێنێتە ئاراوە، تەنیا سوننە ناڕازی نین لە هاوبەشی نەکردنی لایەنەکان لە بڕیاری سەروەری بەڵکو کوردیش هەڵوێستی تووندیان لەمباریەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






