
تەرزێکی نوێی گەنم لە کوردستان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ دوو تەرزی نوێی گەنم لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە بۆ کەشوهەوای زۆرینەی ناوچەکان گونجاوە و بەرهەمیشی زیاترە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە توێژینەوە لەسەر ژمارەیەک تەرزی نوێی گەنم و جۆ دەکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە باشترین تەرز لە ڕووی بڕشت و گونجاوی جۆرەوە لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە تۆمار بکرێن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولسەمەد محەممەد، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤامیدیای گوت: ئەمساڵ تاقیکردنەوەمان لەسەر 360 تەرزی گەنم کردووە، هەرچەندە کەمی ڕێژەی بارانبارین کاریگەریی لەسەر کارەکانمان دروستکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان دوو تەرزی نوێی گەنم بە ناوەکانی هەولێر 10 و هەولێر 14 تۆمار بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت : تایبەتمەندییەکانی دوو تەرزە نوێیەکە ئەمانەن:
- بەرووبوومیان زۆرە و کێبڕکێی ئەو تەرزانە دەکەن کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن.
- توانای بەرگرییان بۆ کەمئاوی و پلەی گەرمی و نەخۆشی بەرز.
- باڵایان کورتە و زوو پێدەگەن.
ئەمەش بزانە: لە ساڵانی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر، شەش تەرزی گەنم و دوو تەرزی جۆی پەسەند کردووە، کە بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گونجاون و تەرزی بەبڕشتن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






