پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە میوانداریی تەیف سامی دەکات
- هەواڵ
- 13 تەممووز
شەیری بکە لە:

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەنیازە میوانداریی وەزیری دارایی فیدراڵی بکات لە پەرلەمان، بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی پەسند نەکردنی خشتەی خەرجییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق ماوەی شەش مانگ و چوار ڕۆژە سەرەمووچە و بەرزە مووچەی ڕاگرتووە. لەبەر ئەم هۆکارە تەیف سامی بانگهێشتی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد نووری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی بە نووسراوێکی فەرمی لەڕێکەوتی 2025/1/9، سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ڕاگرت تاوەکو خشتەکانی یاسای بودجە پەسەند دەکرێن، بەڵام دواکەوتنی پەسەندکردنی خشتەکان بووە هۆی دواکەوتنیان و ڕاگرتنی کارکردن پێیان."
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "وەزارەتی دارایی ڕێنمایی دەرکردووە بۆ هەژمارکردنی سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە کۆمپانیا قازانج بەخشەکاندا کار دەکەن، لەسەر بنەمای ئەمەش لیژنەی دارایی پەرلەمان هاتە سەر هێڵ و داوای ڕوونکردنەوەی لە وەزارەت کردووە."

محەممەد نووری، ڕوونی کردەوە: "لیژنەی دارایی پەرلەمان کار لەسەر میوانداریکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی دەکات و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵدا دەکات بۆ تاوتوێکردنی خەرجکردنی سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوە و هەژمارکردنی بڕوانامەکان بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری ڕابردوودا، لیژنەی دارایی پەرلەمان جەختی کردبووەوە کە سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوە و دەرماڵە کارگێڕییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە خشتەکانی بودجەی گشتییەوە نییە و ئەمە لە ئەستۆی وەزارەتی داراییە کە دەبێت بەبێ دواکەوتن خەرجیان بکات.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوودا، پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچە و هەژمارکردنی بڕوانامەکانی تەنیا بۆ فەرمانبەرانی سەر بە فەرمانگەکانی خۆی خەرج کردبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 37 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات