بەڕێوەبەری پێشووی بانکێکی حکومی لەسەر دزینی زیاتر لە 211 ملیار دینار دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 13 تەممووز
شەیری بکە لە:

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، توانی بەرپرسێکی پێشووی بانکێکی حکومی لە لقی میسان دەستگیر بکات، بە تۆمەتی بردنی سامانی گشتی و زیانگەیاندن و بەهەدەردانی سامانی گشتی بە بڕی نزیکەی چارەکە ترلیۆنێک دینار.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات. لەهەمان کاتدا بەهۆی زۆری دۆسییەكانی گەندەڵییەوە، عێراق لە ڕیزبەندی شەفافییەتی وڵاتاندا لە پاشەكشەدایە و لە پلەی 140دایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەکە "هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی جووڵەی تاوانباری هەڵاتوو (ئیبتسام کامل ناسر)، بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی کشتوکاڵی کە بە زانیاریی وەرگیراو پشتیوانی کرابوو، گەیشتە ئەنجام و دوای گەڕان و پشکنینێکی چڕ، شوێنی نیشتەجێبوونی دۆزرایەوە."
چی ڕوویدا: "ئەو تیمەی کە لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی میسان پێکهاتبوو، دوای گواستنەوەی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تاوانبارەکە لە قەزای زوبێر لە بەسرە، توانی دەستگیری بکات و فەرمانی دەستگیرکردنەکەی جێبەجێ بکات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر دادگای تایبەتمەند - دوای ئاگاداربوون لە بەڵگەکان و دۆزینەوەیان وەک بەڵگەی تەواو و باوەڕپێکراو بۆ سزادانی - سزای غیابی بەسەردا سەپاندبوو، کۆی ئەو سزایانەشی کە بەسەر تاوانبارەکەدا سەپێنراون، دەگاتە (37) ساڵ زیندانیکردن، لە کاتێکدا کۆی ئەو بڕە پارانەی کە دادگا بڕیاری گەڕاندنەوەی داوە لەو دۆسییانەدا بریتییە لە 211 ملیار و 737 ملیۆن و 649 هەزار دینار. هەروەها هۆشداریی دا کە "(10) دۆسیەی دیکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان" سەبارەت بە ناوبراو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات