دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات
- هەواڵ
- 14 تەممووز

دیمەنی کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی. وێنە؛ دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ ئەو سکاڵایە دەکات کە لەلایەن ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستانەوە دژی وەزیری دارایی عێراق پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ تۆماریان کردبوو سەبارەت بە بەردەوامیی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مانگانە و ڕێکوپێک.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگرتنی ناردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکیان دژ بە وەزیری دارایی عێراق تۆماریان کرد، لە سکاڵاکەدا داوای بە بەردەوامیی پێدانی مووچە بەشێوەیەکی مانگانەیان کردبوو. بەڵام بەهۆی پشووی جەژن و دواتر دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی دادگای فیدراڵی و تا دەگات بە خانەنشینکردنی سەرۆکی دادگەکە، تاوەکو ئەمڕۆ دادگا لەسەر ئەو پرسە کۆنەبووەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادگاکە ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمموزی 2025، دادبینی بۆ سێ دۆسیە دەکات کە دووانیان پەیوەندی بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکاران (ڕەمەزان عەبدولڕەحمان محەممەد و کاروان ئەحمەد سلێمان) داوا دەکەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەند بکرێت بە ناردنی مووچەی هەرێم بەبێ ئەوەی بکرێتە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان یان لێکدانەوە جیاوازەکانی یاسای بودجە.
لە هەمان کاتدا: ئەوان داوایان کردبوو "فەرمانێکی وەلائی" دەربکرێت بۆ ناچارکردنی وەزارەتی دارایی بە خەرجکردنی دەستبەجێی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان و سودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، بەڵام ئەمە نەکرا، بەهۆی ئەو کێشانەی دادگاکە ڕووبەڕووی بووەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵایەکی دیکە دەکات کە لەلایەن سێ فەرمانبەری دیکەوە لەسەر هەمان پرس تۆمارکراوە. سکاڵاکاران (دلاوەر عەلی محەممەد ساڵح، زریان عەلی محەممەد و سامان عەلی ساڵح)، سکاڵایەکیان لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی تۆمار کردووە. داواکەی ئەوان بریتییە لە دەرکردنی بڕیارێک بۆ "دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان و ڕێککەوتنەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






