هەسەدە هێرشەکانی سەر سوەیدا شەرمەزار دەکات و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دەکات
- هەواڵ
- 14 تەممووز

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووری لە سوەیدا. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە تووندی ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی شەرمەزار کرد کە دەکرێنە سەر گوند و شارۆچکەکانی پارێزگای سوەیدا. هەسەدە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو هێرشانە دەکات و بە "پاشەکشەیەک بۆ هیوا و ئاواتەکانی سوورییەکان"ـی دادەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی 'مەقوەس'ـی شاری سوەیدا و خێڵە بەدەوییەکان بەردەوامە، هەردوولا چەکی قورس وەک هاوەن، ئار بی جی و دۆشکەیان لە دژ یەک بەکارهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدەدا هاتووە، ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی "گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی ناوچەکە و سووتاندن و تاڵانکردنی دەیان ماڵ و کێڵگەی هاووڵاتیانی مەدەنی."
هەسەدە نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕیوە لە "هێرشە دووبارەکان بۆ سەر گەلەکەمان لە سوەیدا و ئەو هەراسانکردنە بەردەوامەی کە لە ژیان و هاتووچۆ و ئیرادەیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە."
زانیاریی زیاتر: هێزەکانی سووریای دیموکرات داوا دەکات کە "ئەو هێرشانە بوەستێنرێن و دڵنیایی بدرێت لە دووبارەنەبوونەوەیان." هەروەها جەختی کردووەتەوە لە پێویستیی "ڕەخساندنی دەرفەتی تەواو لەبەردەم دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکاندا بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریادا بگونجێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەهۆی پێکدادانەکانەوە لە سوەیدا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 کەس کوژراون و نزیکەی 100 کەسی دیکەش بریندار بوونە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






