
ئاڵای ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی متمانەی بە ئاگربەستی ئیسرائیل نییە، ئەمەش دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: وەزیری بەرگری ئێران، لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرش بۆ سەر ئێران لە کاتی دانوستانەکاندا ڕوویداوە و دەشڵێت، "ئێمە بۆ جیهان سەلماندوومانە کە ئێمە دژایەتی وتووێژ و دانوستان ناکەین".
لێدوانی فەرمی: عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند،'' تاران متمانەی بە ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل نییە و پێشبینی سیناریۆی جۆراوجۆر دەکات بۆ هەر هێرشێکی نوێ.
هاوکات گوتیشی، ئێران لەم شەڕەدا تەنیا وەڵامی داوەتەوە و هەرگیز هەوڵی نەداوە شەڕەکە بەرفراوانتر بکات.
قووڵتر: ڕۆژی 13-6-2025، ئیسرائیل بۆردومانی ناوچە جیاوازەکانی ئێران کرد و بەمەبەستی لە ناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی هاوکات ئەمریکاش دەستێوەردانی کرد و هێرشی کردە سەر بنکە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی تاران و دواتر لە 24-6-2025 واشنتن ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






