
ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیارە تاوتوێی سزاکانی سەر ئیسرائیل بکەن و ڕێوشوێنی تووند بگرنە بەر.
چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا چەند ڕێوشوێنی ئەگەری دژ بە ئیسرائیل تاوتوێ دەکەن بۆ سزادانی ئیسرائیل بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کەرتی غەززە، بەڵام وەک دەوترێت پێناچێت هیچ کامیان لە پێشنیازەکان پەسەند بکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم ڕێوشوێنانە بریتین لە سنووردارکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، سەپاندنی سزا بەسەر وەزیرەکانی ئیسرائیل، سەپاندنی گەمارۆی چەک و ڕاگرتنی گەشتە بێ ڤیزە بۆ یەکێتی ئەوروپا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەفتەی ڕابردوو، کاڵاس ڕایگەیاند، لەگەڵ جەدعون ساعر، هاوتا ئیسرائیلییەکەی، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی دەروازەی زیاتر و ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی پێداویستیی خۆراکی زیاتر کاڵاس دەڵێت نیشانەی ئەرێنی هەن بۆ چوونەژوورەوەی هاوکارییەکان بەڵام ئەمە بەس نییە، پێویستە هەوڵی زیاتر بدەین بۆ ئەوەی دڵنیابین کە بەتەواوی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






