
دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانی بەحرکە دەستیپێکرد. 42 هەزار پارچە زەوی لە سەرجەم شاروانییەکانی هەولێر دابەش دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: د.ساسان عەونی، وەزیری شاروانی و گەشتوگوزار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵی پار کاتێک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لەو کاتەوە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی بەردەوام لە کار بوون. 435 هەزار ناو وردبینییان بۆ کرا، وەزارەتی شاروانی وردبینی بۆ هەموو ناوەکان کرد. لە ئەمڕۆوە لە 18 سەرۆکایەتی شاروانی لە کۆی 37 سەرۆکایەتی شاروانی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت.
وەزیری شاروانی ئەمەشی وت: 15 ساڵ بوو زەوی دابەش نەکرا بوو. ساڵی ڕابردوو هەندی کێشەی موڵکداری هاتە پێش، هەفتەی پێشوو لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چارەسەری پێویستیان بۆ دۆزرایەوە. ئەمڕۆ لە بەحرکە تیروپشک بۆ چوار هەزار فەرمانبەری دانیشتووی بەحرکە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، کاتێک سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت ئەم پرۆسە زۆر بە خێرایی کاری لەسەر کرا، زەوی بەپێی خاڵبەندی دابەش دەکرێت. لە هەرشوێنێک زەوی شیاو نەبێت بۆ دابەشکردن، لەگەڵ شاروانیییەکی دیکە بەیەکەوە گرێ دەدرێت و لەوێ زەوی پێ دەدرێت.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی دابەشکردنی زەوییە، نزیکەی 42 هەزار فۆڕم وردبینی بۆکراوە و لەسەرجەم شاروانییەکان کاری بۆ کراوە. ساڵی ڕابردوو کاتێک سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی دا، بڕیارەکە وابوو فەرمانبەر سوودمەند بێت و بتوانێت یەکەی نیشتەجێبوونی لێ دروست بکات.
مەریوان حاکم هادی وتیشی، ساڵانێکی زۆر کێشەی ئێمە نەبوونی نەخشەی کەرتی و نەخشەی بنەڕەتیی بوو، بەڵام وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندیدا و هەموار کرانەوە. ئێستا هاوتەریب لەگەڵ دابەشکردنی زەوی دەبینە خاوەنی ئەم دوو نەخشەیە. بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری هەولێر ئەوانەی شایستەیی وەرگرتنیان هەیە زەوی ئامادەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






