
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ئەنجامدانی ئەم هێرشانە هاوکات لەگەڵ کرانەوەی گرێکوێرەی قەیرانی مووچە، ویستی "میلیشیا لەیاسادەرچووەکان" دەردەخات کە نایانەوێت وڵات بەرەو سەقامگیریی تەواو هەنگاو بنێت.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان زیادییان کردووە. لە ڕابردوو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گرووپە توندڕەوە عێراقییەکانیان بە جێبەجێکاری ئەو هێرشانە زانییوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ڕاگەیێنراوێکدا هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و بەئامانجگرتنێکی ڕاستەوخۆی دەرامەتی عێراقییەکان ناو دەبات.
خەنجەر جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامیی ئەم دەستدرێژییانە، هاوکاتە لەگەڵ کرانەوەی گرێکوێرەی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بەرهەمی هەوڵە نیشتمانی و دڵسۆزانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بوو. ئەو دەشڵێت، "ڕەنگدانەوەی ویستی میلیشیا لەیاسادەرچووەکانە کە نایانەوێت وڵات بەرەو سەقامگیریی تەواوی سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ئابووری هەنگاو بنێت."
لە کۆتاییدا، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە پشتیووانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران دەربڕی بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن و دووپاتیکردەوە کە "پشتگیریی تەواو لە ڕێوشوێنەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






