
خۆپێشاندانی دانیشتووانی کەربەلا بەهۆی نەبوونی کارەبا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی خراپیی دۆخی کارەباوە، ناوەندێکی ئەمریکی، پێشبینیی خۆپێشاندانێکی جەماوەری گەورە لە چەندین ناوچەی عێراقدا دەکات.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە لە پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا، دیوانییە، بابل، بەسرە و زیقار، بەهۆی خراپیی دۆخی کارەباوە خۆپێشاندانی جیاواز لە قەبارەدا لەلایەن هاووڵاتییانەوە ڕێکدەخرێت، بەپێی زانیارییەکانیش تاوەکو ئێستا ئەو خۆپێشاندانانە سنووردارە و هیچ گرژییەکی لێنەکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی (RANE)ـی ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-07-16، لە شیکارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی خراپیی دۆخی کارەباوە، پێشبینیی خۆپێشاندانێکی جەماوەری گەورە لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ناوەندەکە ڕوونیکردەوە ئەم ناڕەزاییەتیانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و پچڕانی کارەباوە سەریان هەڵداوە و ئێستا بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێستا سنووردارن، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو گەشە بکەن.
لە بەشێکی دیکەی شیکارییەکەی، ناوەندەکە ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانی ئێستا، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی زۆر گەورەتر، بەتایبەت حکومەتی عێراق، لەڕێگەی وەزارەتی کارەباوە، بەردەوامە لە هێنانەوەی پاساو بۆ کەمبوونەوەی کارەبا، بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرێک پێشکەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





